یەكێتى هێزێكى زۆرى بەجلى مەدەنیەوە هێناوەتە سەرا
14/07/2011, 12:00 (GMT+1)

زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوە ئاشكرا دەكەن" ئەو هێزەى لەدەورەبەرى سەرا جێگیركراون ژمارەیان 200 كەسە و هەموویان جل و بەرگى مەدەنیان لەبەردایە و 3 ڕۆژە لەمەوبەر بە 8 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە دەوربەرى سەرا و ڕۆژانەش چێشتخانەى (ناز ناز) خواردنیان بۆ ئامادە دەكات".
لەلایەكى ترەوە هێزەكانى سەربە یەكێتى لەبنارى گۆیژە بەتەواوى بەچەكى قورسەوە جێگیر كراوون، 24 كاتژمێر هێزەكانى ئاسایشیش بەناوشاردا دەورییەیان هەیە".
// دواى ڕاگەیاندنى هەڵپەساردنى كۆبونەوەكان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، دەنگۆى سەرهەڵدانى خۆپیشاندان گەرمتر بووە لەكاتێكدا چەند ڕۆژێك پێش ئەوە گروپى خۆڕسك ئەوەیان ڕاگەیاندووە ئێوارى جومعە كە دەكاتە 15 تەمووز دەچنە سەرا و خۆپیشاندان دەسپێدەكەنەوە، بەرپرسێكى یەكێتیش هەڕەشەى ئەوەى لە ئۆپۆزسیۆن كردبوو ئەگەر ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندان بكات دەبێت تەحەمولى باجەكەشى بكات//.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






