فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی پارله‌مانتاره كورده‌كانی پارله‌مانی توركیه ده
17/01/2010, 12:00 (GMT+1)

له به‌شێك له نامه‌كه‌یاندا كه نوسخهیهكیشی ده‌ست ره‌وانیوز كه‌وتوه، فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد باس له‌وه ده‌كه‌ن بڕیاری دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی توركیه سیاسی و نادادپه‌ره‌وه‌رانه بووه و زیانیش ده‌گه‌ێنێت به دیمۆكراسی و پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان هه‌ردو نه‌ته‌وه‌ی تورك و كورد له توركیه.
له كۆتایی نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌زمونی مێژووی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه سه‌ركه‌وتن به هه‌وڵدان، دیالۆگ، به‌رده‌وام بوون و كه‌ڵك وه‌رگرتن له زه‌مینه و ده‌رفه‌ته یاسایی و مه‌ده‌نی و دیموكراتیكه‌كان و هه‌روه‌ها دوركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و پشت به‌ستن به ئیراده‌ی خه‌ڵك، مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ده‌قی نامه‌که له‌م لینکه‌دایه:
http://www.rawanews.com/newsimage/kurd-parlementerler-iran.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






