زاوایه‌كی مه‌سعود بارزانی له دهۆك جاسوسی به‌سه‌ر نێچیره‌ڤان بارزانییه‌وه ده‌كات
03/09/2012, 12:00 (GMT+1)

به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووسینگه‌ی تایبه‌تی حاجی مهشهود گه‌وره سه‌رمایه‌داری بادینان، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكریت، پێی راگه‌یاندین، كه (راغب شێخ محمه‌د خالید بارزانی) كه زاوای مه‌سعود بارزانی بووه و ماوه‌یه‌كه كچه‌كه‌ی بارزانی ته‌لاق داوه، له‌لایه‌ن حاجی مهشهودهوه له ساختمانه‌كانی پشت دریم ستی یه‌وه له نهۆمی پێنجه‌م یه‌ك شوقه‌ی گه‌وره‌ی مۆدێرنی داوه‌ته شێخ راغب محمه‌د خالد بارزانی و له‌ویدا نیشتهجیه.
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری به‌خشنی ئه‌و شوقه‌یه به راغب بارزانی له‌لایه‌ن حاجی مهشهوده كه به فه‌رمی تهملیكی كردووه بهناویشیهوه، بۆ كات به‌سه‌ر بردن و رابواردن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ جاسوسی كردن به‌سه‌ر نیچیره‌ڤان بارزانییه‌وه كه شوقه‌كه‌ی راغب بارزانی به‌رامبه‌ر به (دارزیافهی) نیچیره‌ڤان بارزانی و به چه‌ند ڕێگایه‌ك ئه‌و جاسوسیه بۆ حاجی مهشهود ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه شه‌وانه له توركیا و لوبنان و موسڵه‌وه ئافره‌تی ده‌گه‌یه‌نرێته شوقه‌كانی شێخ راغب بارزانی.
شایانی باسه به هۆی كیشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، مه‌سعود بارزانی، راغب بارزانی ناچارکرد، که كچه‌که‌ی ته‌لاق بدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






