محمد ئه‌حمه‌د :به‌هۆى فشارى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم و لیستى هاوپه‌یمانى ،سازش كرا له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن وهیچ گرێنتیهكی
08/12/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رۆكى كوتله‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه كرد به پێى لێدوانى به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى دهسهلاَتدارانى ئه‌مریكا فشاریان خستۆته سه‌ر سه‌رانى لیستى هاوپه‌یمانى و خودى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ رِازى بوون به‌ویاسایه و به‌مه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه له لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌وه دراوه و جارێكى تر بووه هۆى دووباره بونه‌وه‌ى سیناریۆیه‌كى تر وفێلێكى دیكه كه له‌سه‌رانى كورد كرا چونكه به‌پێى یاسا نوێ یه‌كه كورد ته‌نها له 13%ى به‌ر ده‌كه‌وێت كه ئهمرِێژهیهش له یاساى 2005 دا بریى بوو له 15%.
ناوبراو له میانه‌ى كۆنگره رِۆژنامهنوسهیكهدا ووتى رِێكهوتنهكانى نێوان لیستى هاوپه‌یمانى و لایه‌نى ئه‌مریكا هیچ گرنتیهكى جێ به‌جێ كردنى نیه و ئه‌یاد سامهرِائی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ئه‌وه‌ى دوپات كردۆته‌وه كه ئه‌وان پابه‌ند نابن به‌وجۆه رٍِێكهوتنانهى نێوان كورد و ئه‌مریكا .
سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ووتى ئه‌وان به‌شانازیه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یك ده‌نگیان به پرۆژه یاساكه نه‌داوه و پێیان وایه ئه‌و یاسایه دژى خواسته‌كانى گه‌لى كورده له عێراقدا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






