<

كوری بەرپرسێكی پارتی هەولی كوشتنی كوری مەلا غەنی دەدات

23/01/2010, 12:00 (GMT+1)
كاتژمێر(7) شەوی پێنج شەمە 20-1 كاتێك كورەكەی  مەلا غەنی بە ناوی محمد لە مزگەوت دەگەرێتەوە لەگەل كوری بەرپرسی ناوچەی منارە بە ناوی (هەڤال عبدالخالق غریب) دەبێتە ناخۆشیان و دواتر كورەكە دەچێتە مالەوە و بە كلایشنكۆف هێرش دێنێت و چەند نوێژخوێنێكی مزگەوتی فورقان دەكەونە نێوانیان بۆ ئەوەی رووداوەكە پەرە نەسێنێت ، بەلام بە هۆی دەسترێژی گوللەی كوری بەرپرسەكەی پارتی سێ كەس بریندار دەبن .
دوای رووداوەكە هەر یەكە لە پشتیوان سادق بەرپرسی لقی 2 و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دێنە شوێنی رووداوەكە و پۆزش دێننەوە و كوری عبدالخالق غریب دەنێرنە زیندان .
  مەلا غەنی سالانیك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەلبەندی هەولێری بزونتەوەی ئیسلامی بووە دوای وازهێنانی لەو حزبە خەریكی بانگەوازەو ووتارخوێنی مزگەوتی فورقانە لە گەرەكی راستی شاری هەولێر.

هاولاتیەكی گەرەكی راستی نزیك رووداوەكە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست