عومەر فەتاح بە دایکی شەهیدێکی وت: منیش هەژارم ئه‌ی کێ یارمه‌تی من بدات؟
23/12/2011, 12:00 (GMT+1)

له ڕۆژی ۲۰/۱۲ له مه‌ڵبه‌ندی ۳/ی هه‌ولێری یه‌کێتی به‌بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی 400 شوقە 200 خانوو بۆماڵه شه‌هیدانی یه‌کێتی نیشتیمانی بۆ سنووری شاری هه‌ولێر له به‌ینی هه‌ولێر - که‌رکوک به ئاماده‌بوونی زۆرێک له به‌رپرسانی یه‌کێتی و لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی ۳/ی هه‌ولێرو جێگر‌و کارگێرانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان له عومەر فتاح کرد، هه‌موو ڕیز بوو بوون عومەر فه‌تاح تەوقهی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌کدا کرد، دایکی خاوەن شەهیدێكی هەژار و داماویش لە ریزەکەدا وەستابوو، که عومەر فه‌تاح گه‌یشته ژنەکە و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کرد، یەکسەر ژنە ده‌ستی کرد به گریان ووتی: من دایکی شه‌هیدم توخوا یارمه‌تیم بده .. تا منیش خۆم بکه‌م به قوربانت، ئەم قسەیە کسپەی لە جەرگی زۆر کەسەوە هەڵساند، یەکێک لەوانە بۆ پەیامنێری کوردستانپۆستی گێڕایەوە وتی: ئێمە زۆر بووین له‌وانه‌ی ڕاوه‌ستا بووین گوێمان لهکڕوزانهوهی ئەو دایکه شەهیدە بوو ، له‌رزێکی وا به‌گیانمدا داهات. چونکه ئه‌و ئافره‌ته زۆر داماو و هەژار هاتە بەرچاومان، کەچی عومەر فه‌تاح له جیاتی ئه‌وه‌ی دڵی بداته‌وه و یارمه‌تییه‌کی بدات، ووتی: دایه فه‌رموو ئه‌وه چاکه‌ته‌که‌م، ئه‌ویش ووتی: من ئافره‌تم چاکه‌تی تۆ به‌که‌لکی من نایه‌ت، من یارمه‌تیم ده‌وێ و خۆی کرد به قوربانی عومەر فه‌تاح، عومەر فەتاحیش پێی ووت: ئه‌ی دایه کێ یارمه‌تی من بدات؟ بڕۆ شوکری خوا بکه خوا بت داتێ، ئه‌گه‌ر نه‌بێ له کوێ بۆت بهێنم. ئینجا عومەر فەتاح دایکی کوڕە شەهیدەکەی بەجێهێشت و ئەویش که‌وته دوای به‌گریان و پاڕانه‌وه پاسه‌وانه‌کان به زۆر ئافره‌ته‌که‌یان گه‌رانده‌وه . به شاهیدی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌وێ بوون ئه‌م ڕووداوه‌م به‌چاوانم دی، له دوایدا هه‌ندێک له پاسه‌وانی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ندێک خێرخواز شتێکیان بۆ ئافره‌تی داماو کۆکرده‌وه که دایکی شەهیدێکه بۆ ئازادیی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






