کوفر نییە بڵێی(دینمانە ئاینمانە نیشتیمان)، ئیسلامچییەکان نازانن (دین) وشەیەکی رەسەنی کوردییە
23/01/2015, 12:00 (GMT+1)

دیسان د. جەمال نەبەز چەند بڕگەیەکی بۆ دانانی یاسایەکی کوردستانی نووسیوە، وەکو پێشنیاز داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات، سزای ئەو کەسانە بدرێت، کە لەکاتی گوتنی ئەو سروودەدا هەڵناستنە سەر پێ.
سەرنجی کوردستانپۆست لەسەر ئاوازی سروودەکە:
سروودی ئەی رەقیب لە نێوان ساڵانی ١٩٤٢-١٩٤٣ لەلایەن شێخ حسێن بەرزنجیی برای مارف بەزرزنجییەوە دانراوە، هەردووکیان لەگەڵ دڵدار و چەند کەسێکی تردا چالاکیی سیاسیی و ئەدەبییان هەبووە، ئەو کاتە رێکخراوێکیان دروستکردووە بەناوی (دارکەر)، لە دوای نەمانی ئەو رێکخراوە حیزبی (هیوا) دروستبووە، کە شێخ مارف و شێخ حسێنی براشی تێدا ئەندام بوون، لەبەر ئەوە سروودی (ئەی رەقیب) بە تێکست و ئاوازەوە ئەوە نەبووە کە لە خۆیەوە دروست بووبێت، ئەگەر ئەم رۆحە سیاسییەی لە پشتەوە نەبووبێت. شایانی باسە، شێخ حسێن و شێخ مارفی برای لە ساڵی ١٩٦٣ لە کەرکوک لەگەڵ ٢٦ کەسی دیکەدا لە سێدارە دران.
لە خوارەوە کلیکی ئەو نووسینە بکە، بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی د. جەمال نەبەز
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6fbd2e68
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









