به‌پێى تازه‌ترین هه‌واڵى ئه‌م ئێواره‌یه ئوسامه جه‌میل عه‌لى سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر زۆرترین رێژه‌ى ده‌نگدانى لهههلبَژاردنهكهى دوێنێى 7-3 مسۆگه‌ركردووه و زیاتر له‌په‌نجا هه‌زارى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه و له‌پێشه‌وه‌ى كاندیده‌كانى لیسته‌كه‌ى و پاڵێوراوانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه .. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى دوایین هه‌واڵى گه‌یشتوو له‌كه‌ركوك حاجى كاروان پاڵێوراوى ژماره 2 ى لیستى یه‌كگرتوو له‌وشاره زۆرینه‌ى ده‌نگى ده‌نگده‌رانى به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌میش به‌ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رچووه .. ههرئهمرِۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى پیرۆزبایى ئارِاستهى ئه‌ندام و دۆست ولایه‌نگرانى حیزبه‌كه‌ى و سوپاسى ده‌نگده‌رانى كرد كه‌متمانه‌یان بهلیستهكهیان به‌خشیوه .. له‌مباره‌یه‌وه ئوسامه جه‌میل سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتووش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاسى سه‌رجه‌م هاولاَتیانى پارێزگاى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى كرد و رایگه‌یاند كه‌من له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانى خۆمم و پشت به‌خواى گه‌وره له‌هیچ كام لهبهڵێنهكانم په‌شیمان نابمه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست