سایتێکی سویدی دەڵێت: ئاژانسی پەیامنێری کوردی هەواڵی ئێمە دەدزێت و دەیکات بەهی خۆی
08/09/2013, 12:00 (GMT+1)

رۆژنامە و سایتە بەناو ئەهلییەکان هەروەک بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و بنەمالەی رەش، نەوتی رەش و سامانی کوردستان دەدزن، ئاواش ماوەی چەندین سالە ئەمانیش هەواڵەکانی ئێمە دەدزن و بە ناوی خۆیانەوە بڵاوی دەکەنەوە، ئەمڕۆ ئاژانس و سایتی (کۆمپیس)ی سویدی ئاماژە بە کۆمەڵێک دزیی بێشەرمانەی (هەواڵگری پەیامنێر)ی پارتیی دەکات، بەوەی کۆمەڵیک هەواڵیان لێبردوون، بێ ئەوەی ئاماژە بەسەرچاوە سەرەکییەکە بدەن و بە ناوی خۆیانەوە بلاویان کردۆتەوە. هەڵبەتە ئەمە وەک سەرەتایەک دەبێتە یەکەم هەنگاو کە سەرەنجامەکەی بەوە بشکێتەوە لە پاشەڕۆژدا هەموو سایت و رۆژنامە و ئاژانسە کوردییەکان بە ئەهلی و حیزبییەوە بخرێنە ژێر گومانەوە و داوای یاساییان لەسەر تۆمار بکرێت.
شایانی باسە رۆژنامەی ئاوێنە، هاوڵاتی، گۆڤاری لڤین، بەناوبانگترین دزیی راگەیاندنی کوردیین، بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوە بهێنن زۆربەی هەواڵەکانیان لە شوێن و سەرچاوەکانی دیکەوە وەردەگرن، ئەمە لە کاتێکدا پۆز لێدەدەن و خۆیان بە پرۆفیشیونێڵ و شارەزای بواری راگەیاندنی کوردیی دەزانن.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکەی سایتی کۆمپیسی سویدی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






