بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئاژانسی پاراستن حیزبییه
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

كاوه مه‌حمود، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، جه‌ختده‌كاته‌وه كه حكومه‌ت وه‌ڵامی نابێت‌و وه‌ڵامی حكومه‌ت ته‌نیا به یاسا دهبێتو به جۆرێكه كه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر بكرێت، مافی خۆیه‌تی له ده‌زگا ئهمنییهكانو دادگا سكاڵا تۆماربكات.
به وته‌ی چاودێرانی سیاسیی، ده‌بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامێكی هه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌مو خۆپیشاندان‌و ناڕهزاییو مانگرتنه‌ی رۆشنبیران‌و رۆژنامهنوسانو هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
له هه‌مان کاتدا فایه‌ق تۆفیق، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم ده‌زگایه‌كی حیزبییه (پارتی)یه، نه‌ك حكومیی‌و هاوشێوه‌ی ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتییه‌و وه‌ڵامی ئه‌و ده‌زگایه وه‌ڵامی حكومه‌ت نییه‌و وه‌ڵامی حیزبه، له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباركردنی دهزگاكهیو حیزبه‌كه‌ی كردوویه‌تی، كه چه‌ند لایه‌نێك تۆمه‌تباریان كردبون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






