له‌دوێنێ تاوه‌كو نیوهرِۆى ئهمرِۆ له‌شه‌قامه گشتییه‌كانى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى له‌نزیك بازارِ وشوێنه قهرِهباڵغهكان هه‌ڵمه‌تێك له‌دژى وێنه‌و پۆسته‌ره‌كانى پاڵێوراوى ژماره یه‌كى لیستى 315 ى یه‌كگرتوو ئوسامه جه‌میل ده‌ستى پێكردووه كه له‌وێنه‌كاندا ده‌یبینن، نیوهرِۆى ئهمرِۆش له‌نزیك بازارِى له‌نگه‌ى هه‌ولێر و به‌به‌رچاوى هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ر و وێنه‌ى پاڵێوراو ئوسماه جه‌میل لهستوونى كاره‌با لێكرانهوه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى سهربهحیزبى دهسهلاَتهوه درِێنران وفرِێدرانه سه‌رشه‌قام ... ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌هه‌مان شوێن وێنه و پۆسته‌رى كاندیدى ناوبراو لێده‌كرێنه‌وه و وێنه‌ى كاندیدى لیستى دهسهلاَتدارى له‌شوێن ئه‌و ده‌درێن له‌كاتێكدا ئه‌م كارانه پێچه‌وانه‌ى یاسا ورێساكانى كۆمسیۆن و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست