کوردستانیانی دانیمارک سەلماندیان کە ROJ TV ڕۆژی کوردانە
11/09/2010, 12:00 (GMT+1)

نیشانیاندا کە ڕۆژ تیڤی تەنیا نیە و ڕۆژ تیڤی ڕۆژی کوردان و دەنگێ ناڕەزایی نەک هەر ملیۆن کوردە بەڵکو دەنگی حەق خوازانەی سەدان مرۆڤی ئازادی خوازە لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایە بن.
ئەمڕۆ لەناو جەرگەی شاری کۆپنهاگن زیاتر لەهەزار کەسی ناڕازی لە ژن و پیاو بە سیاسەتی ئەم دوایەی دوڵەتی دانیمارک و سەرو سەودای ئەم دەوڵەتانە لەگەڵ دەوڵەتانی داگیر کەری کوردستان لەسەروی هەموویانەوە تورکیا، ئەم دەوڵەتانەی ئەوروپای گەرچی بەڕواڵەت دیموکراسی و باس لە مافی مرۆڤ و میدیای ئازاد دەکەن، بەڵام هەر گیز سەوداو مامەڵەی بازرگانی و بەرژەوەندی خۆیان بە موعاناتی گەلانی بن دەست ناگۆڕنەوە، سەرو سەودای ئەم دوایەی تورکیاو دانیمارکیش بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرن، بەڵام ناڕەزایی ڕەوەندی کوردی و دەنگی حەقخوازانەی گەلێک وەک گەورەترین کەمە نەتەوەیی جیهان دەتوانێت هاو کێشە سیاسیەکان بگۆڕێت.
ئەمڕۆ بۆ سێ کاتژمێر ناو جەرگەی پایتەختی دانیمارک هەژا بە دەنگی ناڕەزایی و مۆسیقای کوردی و سرودی نیشتیمانی .
هەموومان بەیەک دەنگ ڕۆژ تیڤی دەنگی هەموانەو ڕۆژ تیڤی بێ کەس نییە.
مستەفای حەسەنە گەورە لەناو ئاپۆرەی خۆپێشاندانەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






