مه‌لا سامان، له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌زگای تیرۆریستی پاراستن، تیرۆرکرا
19/08/2011, 12:00 (GMT+1)

جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ، به هه‌مان شیوه سه‌رده‌شت عوسمان (رۆژنامه‌نووس و خوێندکاری زانکۆ) به‌به‌رچاوی ئاسایشی زانکۆ ده‌ڕفێنرێت و دواتر له موسڵ ته‌رمه‌که‌ی ده‌دۆزرێته‌وه.
مه‌لا سامانیش به هه‌مان شێوه‌ی سەردەشت ده‌زگای پاراستن له نێو بازاڕی هه‌ولێر ده‌ڕفێنێت و دواتر به کوژراوی له مه‌حمودیه‌ی خوار به‌غدا ده‌دۆزرێته‌وه.
ده‌زگای به‌دناوی پاراستن له رێگای بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق که سه‌ر به‌ده‌زگای پاراستنه ئاسانکاریی بۆ ئه‌و گروپه تیرۆریسته‌ی پاراستنی کردووه بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆرکردنه‌که.
گومان له‌وادا نه‌ماوه ، کە ده‌زگای پاراستن بۆ تیرۆرکردن و تۆقاندنی خه‌ڵکی نارازیی سنوورێکی نییە، بۆیە ده‌کرێت بووترێت دەزگای پاراستن کتومت وه‌ک ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ببینرێت .ده‌بێ بووترێت ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هیچ سنوورێک بۆ تیرۆرکردن و تۆقاندن ناناسن ، هه‌ر مه‌ترسییه‌ک ئه‌گه‌ر بچووکیش بێت به توندی به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه ده‌زگای پاراستنیش به تیرۆر و تۆقاندن ده‌ناسرێت و هیچ سنوورێک بۆ پێشێلکارییه‌کان له دژی مرۆڤ دانانێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






