له هه‌وڵێر کۆنفرانسێک له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
29/06/2011, 12:00 (GMT+1)

پارێزه‌ر، کارزان عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڵێ بۆ دیالۆگ، به (چه‌تر)ى راگه‌یاند: رۆژى (7/2) له هۆڵى چوارچرا له شارى هه‌ولێر، به به‌شدارى چه‌ندین رێکخراو و پارتى سیاسى و یاساناس و مامۆستاى ئایینى و هاوڵاتى ئاسایى، ئه‌نجومه‌نى به‌ڵێ بۆ دیالۆگ کۆنفراسێک ساز ده‌کات.
وتیشى: ئامانجمان کۆکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه و پێشنیارانه‌یه که رۆژی (4/6) له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراواندا لایه‌نه به‌شدابووه‌کان له هه‌ولێر خستیانه روو، ئه‌و پێشنیارانه‌ی که به گرنگ ده‌زانرێن بۆ باشترکردنى ره‌وشى خه‌ڵک و وه‌ستانه‌وه دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌هێشتنى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






