لەگەڵ راگەیاندنى ژمارەى لیستەكان كوردستانپۆست ناوى هەندێك كاندیدى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان ئاشكرا دەكات
01/06/2009, 12:00 (GMT+1)

وا مەزەندە دەكرێت كە پانتایى دەنگەكانى لیستى گۆران زیاتر پارێزگاى سلێمانى و گەرمیان بگرێتەوە و چاوەرێ دەكرێت ریژەیەكى بەرچاویش دەنگ لە پارێزگاى هەولێر بهێنێت، هەروەها لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستانیش لە هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆك و رێژەیەكى كەمیش سلێمانى و گەرمیان دەنگ بە دەست بهێنێت.
بە پێى ئەو زانیاریانەى دەست كوردستانپۆست كەوتوون، شێخ محەمەد باڵەكیش كە سەركردەیەكى پێشووى پاسۆكە و دانیشتوى ناوچەى چۆمانە، كاندیدى لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستانە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكان. ئەمەش كاریگەرى هەیە كە لیستى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان رێژەیەكى بەرچاو لە ناوچەى باڵەكاتى بە دەستبهێنێت.
كوردستانپۆست هەوڵیدا زانیارى زیاتر لەسەر ئەو لیستە بەدەست بهێنێت بەڵام سەرچاوەكەمان لە ناوچەى بادینان ووتى كە ئەو ناوى هەندێك كاندیدى تریش دەزانێت لە ناوچەى بادینان و بارزان بەڵام ئاشكرایان ناكات و وتیشى لە گەرمیانیش كەسایەتى بەهێزیان لەگەڵدایە بەڵام ئەوەى من بیزانم لیستەكە كە كاتى خۆى هات ناوەكان ئاشكرا دەكات.
شایەنى باسە لە 27 5 2009 كاندیدێكى بزوتنەوەى چاكسازى بە ناوى ئومێد عزەت لە لایەن پارتى دیموكراتى كوردستانەوە رفێنرا و دواى ئەوەى میدیاى نێودەوڵەتى پێى زانى ئازاد كرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






