پاسەوانێكی محمود سەنگاوی دەستدرێژی سیكسی دەکاتە سەر خوێندكارێك!
21/01/2012, 12:00 (GMT+1)


بۆ ئەو هەموو تاوانە، کێ لە پشت کێوە وەستاوە؟
بو ناساندنی ئەو خوینكارە (رێبین تەها):
لێرەدا پێم باشە، کە خوینەرانی كوردستانپۆست ئاشنا بکەم بەم کەسە و سیڤی ئەم ئەفسەر و خوێندکار و دەزگای زانیارییە ئاشكرا بكەم.
ریبین كاتی خوی خوینكاری ئامادەیی بوو، دەست و پەلی نووسی هەبوو، رۆژنامەیەكی دەردەكرد بە ناوی(نەعلەتشۆ)، پاشان بەشداریی خۆپیشاندانەكانی كەلاری دەكرد. دوای دەرچوونی لە ئامادەیی كۆلێژی پەروەردەی كەلار، وەكو خوینكار وەرگیرا، بەڵام خوینكارێكی فاشیل بوو، بۆیە تەرقید قەید كراو بوو بە ئەفسەر لە لای محمود سەنگاوی.
کاری جاسوسی ئەم کوڕە بەشداریکردنە لە خۆپیشاندانەكان، چەندین جار راپورتی جاسوسی لە سەر نووسەران و چالاكوانانی خۆپیشاندەران و رێكخەرانی ئەو خۆپیشاندانانە نووسیوە، گرفت و كێشەی بۆیان ناوەتەوە.
دوای ئەوەی محمود سەنگاوی زانی، كە رێبین لە كارە جاسوسییەكەی سەركەوتووە. داوای لە (د. بەهروز جاف)ی راگری كولیژی پەروەردەی كەلار کرد، کە بە قبولخاس وەریبگرێت، ریبین بۆ جاری دووەم بوو بە خوێنکاری كۆلێیژی پەروەردە لە بەشی دەرونناسی، لە هەمان كاتدا لە لایەن مەحمود سەنگاوییەوە پلەی ئەفسەریی پێدرابوو، لەم دواییەشدا بووە سەرپەرشتیاری دەزگای زانیاری لە زانكوی گەرمیان. دوای ئەم هەموو پاشەڵپیسییە ئیستا پەلاماری كچێكی خوێنكاری بەشە ناوخوییەكانی دا و دەستدرێژیی سێكسی کردە سەری! لێردا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم تاوانبارە چۆن شەو رێگای پێدراوە بچێتە ناو بەشی ناوخویی كچان و کێ یارمەتیی داوە؟
هەروەها بۆ زانیارییتان بەمزوانە مەحمود سەنگاویش سەردانی سوید دەکات، ئەویش بە هۆی ئەوەی ئەژنۆی چەپی پەرێشانە، گومانی نەخۆشییەکی خراپی لێدەکرێت، ئەم دەنگۆیە لە ناو گەرمیاندا بڵاوبۆتەوە، هیوادارم کوردستانپۆست لەسەر ئەمە بەدواداچوون بکات، بزانێت ئەم هەواڵە راستە یان نا؟! ئەگەر دەکرێت لەسەر هەموو تاوانە نامۆرڤاییەتییەکان کە ئەنجامی داوە، بە تایبەتیی تاوانەکانی ١٧ شوبات، پۆلیسی سویدی لێ ئاگادار بکرێتەوە، چونکە ناسنامەی سویدیشی هەیە، ئەگەر ئیجرائاتی یاسایی لە سوید بەرامبەر بکرێت، ئەوا ئێمە چەند کەسێکین ئامادەین لە رێگای وڵاتێکی دراوسێوە بە بەڵگەوە بێینە سوید، وەکو شایەت لە دادگا و لە لای پۆلیس قسەی خۆمان بکەین، هەموو شتێکیان پێ بدەین، بە مەرجێک لە کاتی هاتن و گەڕانەوەماندا ناومان بۆ حکومەتی هەرێم و یەکێتیی و دەزگای زانیاریی ئاشکرا نەکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






