چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەیانەوێت یاسای تایبەت دژ بەوانە دەربکەن، کە دەبن بە داعش
14/12/2014, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەکی دیکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە لە هۆڵەندا و چەند وڵاتێکی تر وەکو نەمسا هۆڵەندا،سوید پێشنیاری کراوە، تا چاودێری بخرێتە سەر مزگەوتەکان، چونکە ئەوانەی هاتووچۆی ئەو مزگەوتانە دەکەن، زۆربەیان لە دوای نوێژ دەمێننەوە مزگەوت دەکەنە شوێنی شۆرینەوەی مێشکی ئەوانە، لەوێوە هاند دەدرێنن، بۆ جیهاد و کوشتن و کاری تیرۆریستی، بۆیە پێویستە حکومەتی ئەو وڵاتانە مەرج بخەنە سەر مزگەوتەکان کە تەنها ماوەیەک پێش دەستپێکردنی نوێژ رێگا بدرێت مزگەوت بکرێتەوە و دوای تەواوبوونی نوێژ رێگا نەدرێت کۆبوونەوە و دانیشتنی تێدا ئەنجام بدرێت، مزگەوتەکان وەکو کەنیسەکان یاسای بۆ دابنرێت، نەک هەمیشە دەرگا کراوە بێت. شایانی باسە ئیستا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بیر لە دانانی یاسایەک دەکەنەوە و دەیانەوێت بیکەن بە بڕیار، کە هەر کەسێک چووبێتە ریزی داعشەوە، ناسنامەی ئەو وڵاتەی لێبسێنرێتەوە و بۆیان نەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا و مافی ئاسایی و یاسایی پێشووتریان پێنەدرێتەوە، هەروەها رێگا نەدەن پارە و یارمەتی لە وڵاتانی وەک سعودییە بۆ کردنەوەی مزگەوت وەربگیرێت، تا لە ئەوروپا مزگەوتی پێدروست بکەن و لە ژێریشەوە گەنج و هاوڵاتیانی تر بۆ توندوتیژی ئامادەبکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






