لە عەنكاوە پاراستن هاولاتییهک تیرۆر دهکات.
01/05/2010, 12:00 (GMT+1)

شەوى 27/28ى 4ى 2010 شێرزاد فەرمان بەرپرسى بازگەكانى ئاسایشى هەولێر لە بەردەم ماڵەكەى خۆی پیاوێكى دانیشتووى شارۆچكەى عەنكاوەى بە دەمانچە كوشت و تەنیا دوو رۆژ دەستبەسەر كرا و رۆژى هەینى ئازادكرا.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشى هەولێر ەوێڕاى پشتڕاستكردنەوەى هەواڵەكە رایگەیاند كە شێرزاد یەكێكە لە پیاوەكانى دەزگاى بەدناوى پاراستن سەرخۆش بووەو ئەو پیاوەى كە كوشتوویەتى هیچ گوناهێكى نەبووەو تەنیا بە بەردەم ماڵەكەیدا رۆیشتووە، لەبەرامبەر بێدەنگبوونى ئەم خێزانەو بنەماڵەكەیان بۆ ئەوەى راگەیاندنەكان بەم كارە دڕندەیە نەزانن، بەڕێوەبەرى ناحیەى عەنكاوە بەناوى فەهمى و بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر هەمان شەو هەموو ئەندامانى ئەو خێزانەیان دەستبەسەر كرد بۆ ئەوەى رووداوەكە بڵاو نەبێتەوە، لەبەرامبەریشدا نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بەڵێنى پێدانى عەرزەیەكیان بەم خێزانە داوە.........لە ماوەیەكى نزیكدا وردەكارى زیاترتان پێڕادەگەیەنین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






