هه‌واڵێك له‌ناو سه‌ته‌لایتی گه‌لی كووردستانهوه
08/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی جه‌مال حسێن دلسۆزی نییه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كووردستان و سه‌ركرده‌كانی و ڕێبازه‌كه‌ی چوونكه بیروباوه‌ڕ فشیه له‌لایی و هیچ كاتێك گوێی پێنادا ، به‌ڵكوو ڕێگرتنه له‌بینینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ناوبراو بڵاو ئه‌كرێنه‌وه و ئه‌نووسرێت ، گه‌نده‌ڵیه‌كانی جه‌مال و پیاوه‌كانی له‌ژێر به‌ڕه‌وه هێنراونه‌ته سهربهڕهو له‌لێواری تڕۆبوون نزیكیان كردۆته‌وه .... جه‌مال حسه‌ین زۆر نهێنی تایبه‌ت و قسه‌ی ناو كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانیدا وه‌ك دێكۆمێت لێره‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه و به‌خه‌ڵكی ناسێنراوه و ته‌علیقی له‌سه‌ر دراوه هه‌ربۆیه جه‌مال به‌سایتی كووردستان پۆست قه‌ڵس بووه و ناهێڵێت له ناو تهلهفزیۆنهكهیدا بكرێته‌وه
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی جه‌مالی نه‌هزه كارناكاته سه‌ر ئێمه‌و ئه‌وانه‌شی وه‌كوو ئێمه له‌سه‌ری ده‌نووسن هه‌میشه قه‌ڵه‌مه‌كانمان له‌ئاماده‌باشی دان بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان و گهنهڵییهكانی جه‌مال و هاوبیچمهكانی پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌ش باش بزانێت كهچهكووشهكهی كووردستان پۆست سه‌ری جه‌مال و هه‌موو ماستاوچییهكی وه‌كوو ئه‌و پان ده‌كاته‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






