به‌رپرسێکی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین له رۆژنامه‌نوسێک ده‌کات
30/05/2011, 12:00 (GMT+1)

له دوای ده‌رچوونی دواین ژماره‌ی گۆڤاره‌که‌یان سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا له‌لایه‌ن به‌رپرسێکی پارتی دیموکراته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت له لێدوانێکیدا ئارام مه‌لا محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌که به (چه‌تر پرێس)ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم به‌رێوبه‌ری ناوچه‌ی سه‌یدسادقی پارتیه و هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی (شه‌م)ه که سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه. ناوبراو وتیشی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه دوای ئه‌وه هات که له دواینن ژماره‌ی گۆڤارهکهماندا بابه‌تێکمان بڵاوکردووه‌ته‌وه تیایدا وتومانه که کچێک ده‌چێت بۆ دامه‌زراندن به‌ڵام ده‌ستدرێژی ده‌کرێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌مان هه‌یه له‌سه‌ری کچه‌که خۆی به ده‌نگ و ره‌نگ قسه‌ی بۆ کردووین.
سه‌رنوسه‌ری ئه‌و گۆڤاره له‌باره‌ی ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منیه‌کان وتی: چومه‌ته ئاسایش ده‌ڵێن ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه و کاری پۆلیسه و چومه‌ته لای پۆلیس ده‌ڵێت ئێستا ئه‌فسه‌ری ئێشکگر لێره نیه و چووه بۆ نان خواردن، ئارام له قسه‌کانیدا وتی راسته‌وخۆ ئێمه سه‌نته‌ری میترۆشمان ئاگادار کردووه‌ته‌وه له‌م بابه‌ته.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






