پارێزگاری كه‌ركوك دژی به‌رپرسانی پارتی هه‌نگاو ده‌نیت
27/09/2012, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووسینگه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانپۆست ئاشكرا كرد، كه ماوه‌ی زیاتر له20 رۆژه دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك به‌بریاری یه‌كێتی و له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك له‌هه‌وڵی لادان و دوورخستنه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رپرسه كورده‌كانی سه‌ر به پارتییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی باسكردووه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بۆته ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی له كه‌ركوك عه‌مید سه‌رحه‌د قادره به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندیه‌كدا به‌رپرسێكی پارتی له‌ده‌زگای دژه‌تیرۆر ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكراكردین كه زانیاریان هه‌بووه دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ئیعازی مالیكی و یه‌كیتی له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی دهستهلاتهكانی پارتییه له‌و پارێزگایه‌دا.
شایانی باسه به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی نووسینگه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركوك زیاتر له26 به‌رپرسی ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منی و پۆلیسی پارتی له لیستی ڕه‌شدان بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌کانیان دووربخرێنه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






