گۆڕان و یه‌كگرتو كه‌مترین خه‌رجییان به‌كارهێناوه لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا زۆرترین خه‌رجیی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به�
17/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا زۆرترین خه‌رجیی به‌كارهێناوه له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌دا، كه بڕه‌كه‌ی 250 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بوه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتێكی ئه‌وروپیه‌وه دراوه به لیستی ئیئتلاف.
به‌پێی ریزبه‌ندی راپۆرته‌كه، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به پله‌ی دوه‌م هاتوه كه دو ملیۆن دۆلاری له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا خه‌رج كردوه و هاوكات به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش كه ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ كڕینی ده‌نگ خه‌رج كراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: لیستی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی كه‌مترین خه‌رجیان بوه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا و بڕی تێچونی بانگه‌شه‌كه‌یان ته‌نها 100 ملیۆن دیناری عێراقی بوه و سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانی تر كه كراون له‌سه‌ر ئه‌ركی خودی پاڵێوراوه‌كانی هه‌ردو لیست به‌ڕێوه چوه.
ئاژانسه‌كه نوسیویه‌تی: بڕی ئه‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی كه لیستی گۆڕان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا خه‌رجی كردوه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی لیسته‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان كۆ كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامیش له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانیانه‌وه به‌خشراوه بهحیزبهكهیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






