سوید: ژیانی ته‌مه‌ن 21 ساڵ ده‌بێته قوربانی شه‌ره‌ف
21/11/2010, 12:00 (GMT+1)

ژیان له راستیدا دایك و باوكی خۆی له شه‌ڕدا له‌ده‌ستده‌داوه به هۆی ئه‌وه‌ی خزمی ژنی بكوژه‌كه‌ی بووه له لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه وه‌ك منداڵی خۆیان قبوڵ دهكرێتو گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن.
به پێی رۆژنامه سویدییه‌كه پاشان ئه‌م كچه شوو به پیاوێك ده‌كات، كه 11 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر بووه و پاش ماوه‌یه‌ك كورێكی لێی ده‌بێت. ساڵی رابردوو لێك جیا ده‌بنه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كاتێك كه مناڵه‌كه‌ی بۆ باخچه‌ی ساوایان ده‌بات، باوكی كچه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌كه چاوه‌ڕوانی ده‌بێت پاشان به چه‌قۆ دهیكوژێتو یه‌كسه‌ر خۆی ده‌داته ده‌ست پۆلیس‌و دان به تاوانه‌كه‌یدا ده‌هێنێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






