ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی ئاخر زەمان!
03/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ئایا ئەوە ئەرکی ئۆپۆزسیۆنە دەهۆڵی وا لێبدات بۆ موخالفینی؟! ناکرێت ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن وەک رکەبەرەکەی کە لە دەسەڵاتدایە هەڵسووکەت بکات و وێنەیەکی تەبقلئەسڵی ئەو پیشانی خەڵکی بدات؟.. خۆدوورگرتن لەهەڵەی وا هەیبەت و ئیعتباری زیاتر دەدات نابێتە هۆی دروستکردنی گومان لە ڕاستگۆیی ئۆپۆزسیۆن.
هەڵەی لەم جۆرە نەک عەیب بەڵکوو بە قەولی موسڵمانان کفرە، بەتایبەتی بۆ ڕاگەیاندنی دەرەوەی حیزبە فەرمانڕەواکان بڵاوی بکەنەوە... لەجیاتی ئەوە دەبێت بەر رەخنەی بدەن یان گومان لەسەر ئەو کارانەی پیاوانی حکومەت دروست بکەن. لە فینلاند بۆ خوێی چێشت هەواڵێک لەسەر سەرۆککۆمار نادۆزیتەوە، مەگەر زۆر شاز بێت، ئەو جۆرە هەواڵانە تەنها لە ڕاگەیاندنی فەرمی حکومەتدا دەبینرێت...
لەوانەیە بڵێن بۆیە بڵاومان کردۆتەوە تا پیشانی بدەن، کە لە سەردانێکی تایبەتی دەچێت وەک لە سەردانی فەرمی ئەوە لایق بە سەرۆکەکان نییە. بەڵام ئەم بانووە وەک ئەوە سەردانەی وواشنتۆن نییە کە نێچیری برازای لەگەڵ خۆیدا بردبوو، کۆن و سواوە و ناگونجێت.. پێدەچێت ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی ئیسلامی لێی تێکچوو بێت و وایزانێت ئەوان لەسەر حوکمن و وێنەی سەرۆکی حیزب و وڵاتەکەیان بڵاودەکەنەوە.. هاهاها
تکایە بفەرموون بۆ بینینی ڕاپۆرتە وێنەییەکە لەم لینکەدا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






