پاڤێڵ تاڵه‌بانی و مه‌سرور بارزانی گه‌يشتنه ئه‌سته‌مبۆل
03/09/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه له‌وێ چه‌ند كه‌سێكی ئه‌منی و سه‌ربازی يه‌كيتی و پارتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، له نيوانياندا سه‌روه‌ری ساڵح بيداوی سكرتيری مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسی زۆرينه‌ی كۆمپانيا و پرۆژه‌كانی پاراستن و مه‌سرور بارزانی و بابه‌كر زيباری به‌ناو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا سالاری عێراقی له وه‌زاره‌تی به‌رگريی.
ئه‌وه‌ی زياتر زانراوه وابرياره شانده ئهمنيهكهی پارتی و يه‌كيتی له 3 كۆبونه‌وه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی و سنوريه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، پارتی و يه‌كيتی دوو تيروانينی جياوازيان ههيهو، تا ئێستا له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و فشارخستنه سه‌ر په‌كه‌كه و پژاك زۆر جياوازن، پارتی له خۆڕێكخستنهوهيه بۆ پشتيوانی كردنی ئه‌و مانۆره سه‌ربازيه‌ی سوپای پياده‌ی توركيا كه به‌نيازه به‌م نزيكانه بۆ ماوه‌ی 20 كيلۆ مه‌تر سنوری هه‌ڕێمی كوردستان ببهزينێت، دياره توركه‌كان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه خيانهتكارهی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی ژێربه‌ژێر سهفقهيهكی بازرگانی و به په‌كه‌كه‌وه كردووه!
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ی راگه‌ياند كه 3 ڕۆژ پيش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، مه‌سرور بارزانی و نه‌زهه‌ت حالی و بابه‌كر زيباری بۆ جاری يه‌كه‌م ئه‌و سهردانهيان بۆ توركيا ئه‌نجامداوه‌و له هۆتيليكی 5 ئهستيره له ناوچه‌ی تهقسيمی ئه‌سته‌نبۆلی نيشته جيكراون له‌لايه‌ن ده‌زگای ميتی توركيه‌وه!
به‌لام بۆ جاری دووه‌م يه‌كيتی به‌شداری سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانی توركيای له ئه‌سته‌نبۆل كردووه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






