لە كەلار سێ سەد كادیرى كۆمیتەى شێروانەى یەكێتى خۆیان بۆ دەست لە كاركێشانەوە ئامادە كردووە.
23/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەك لە ناو ئەو سێ سەد خوێندكارە بە كوردستان پۆستى ووت" ئێمە خۆمان ئامادە كردووە بۆ دەست لە كاركێشانەوەمان لە دژى ئەو بڕیارە ناشایستە و نابەجێیە و دوور لە كارى حزبىو ئەخلاقىو ئینسانى كە بەرپرسى مەڵبەندى كەلارى یەكێتى بە ئەندام بەشێكى مەڵبەندو لێپرسراوى كۆمیتەى شێروانەى یەكێتى كردووە"
سەرچاوەكە ووتیشى" ئێمە ئێستا خۆمان ئامادە كردووە لەمەولا بۆ لیستى گۆران كارو چالاكیەكانمان لە سنورى ناوچەى گەرمیاندا چڕ بكەینەوە بۆ پاڵپشت لیستى گۆڕان كار بكەین"
سەرچاوەكە ووتیشى" ژمارەیەكى زۆرى كادیرى یەكێتى بە نیازى ئەوەن دەست لە كاركێشانەوەیان ڕاگەیەنن ، بەڵام بۆیە تاوەكو ئێستا دەنگیان نەكردووە چونكە دەیانەوێت لە كاتێكدا دەست لە كاربكێشنەوە كە حكومەتو حزب هیچ ئەملا و ئەولایەكى نەمێنێت و بە پارە و پولى بنەماڵەى تاڵەبانى نەیان خەڵەتێنن"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






