ئێواره کۆڕی ناڕه‌زایه‌تی دژ به تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان .
19/05/2010, 12:00 (GMT+1)

پشتگیری کردن له‌و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌ی له کوردستان بۆ دیفاع له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی قه‌ڵه‌م ،که‌دوا
به‌دوای ڕفاندن و پاشان تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت ده‌ستی پێکردووه . ئه‌وه‌ی جێگای باسه له کۆڕه‌که
_ دا ، نوسه‌ری ناسراوی گه‌له‌که‌مان به‌ختیار عه‌لی وشاعیران به‌رزان ههستیارو شاهۆ تۆفیق به‌شدارییان تێدا کرد ، وه ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردی دانیشتووی شاری کۆڵن و ده‌وروبه‌ری ئاماده‌ی کۆڕه‌که بوون . وه تێکڕای
ئاماده‌بووان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌وکاره تیرۆریستیه‌یان کرد‌و داوایان له‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت کرد به‌زوترین کات
تاوانباران بدۆزێته‌وه‌و له ڕێگه‌ی هه‌یئه‌تێکی سهرباخۆو بێلایه‌نه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و له دادگایه‌کی
ئازادا سزابدرێن . جگه‌له‌وه‌ش داوایان له به‌رپرسانی حیزبی و حکومی کرد به‌زوترین کات حیزب وحکومه‌ت له
یه‌کتر جیا بکه‌نه‌وه‌و دادگاکان سهرباخۆبکرێن . وه‌داوایان کرد که حکومه‌ت و حیزبه‌کان هه‌وڵی زیاتربده‌ن بۆ
دیموکراتیزه‌کردنی ووڵات وچه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی . به‌شداربووانیش به شێوه‌یه‌کی ئازادانه بیروڕای
خۆیان له‌و باره‌یه‌وه هێنایه سه‌رزمان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






