چوار سەربازی تورك دەكوژرێن
24/05/2011, 12:00 (GMT+1)

ناوەندی راگەیاندنی هێزی پاراستنی گەل (HPG) رایگەیاند: ئەرتەشی توركیا بە تۆپ و هاوەن هەرێمەكانی خواكورك، حەفتەنین، تۆپباران كردووە و دواتر لە هەرێمەكانی دێرسیم و شەمدینان شەڕ هاتۆتە ئاراوە.
(HPG) رادەگەیێنێ ئەرتەشی تورك رۆژی (22/5/2011) كاتژمێر (18ـ 22) ئێوارە هێرێمەكانی دۆڵی بیتاڵمە، گرێ شەهید شێخۆ و گەلی پیساخەی بە خەستی تۆپباران كردووە.
لە رۆژی (21/5) لە هەرێمەكانی شەمدینان، جولەمێرك و كوسەنێ، یەكینە تایبەتییەكانی ئەرتەشی تورك دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
هەروەها لە (19/5) لە هەرێمی نازمیەی دێرسیم ئەرتەشی تورك دەستی بە ئۆپەراسیۆن كردووە و هێرشی كردووە و شەڕ هاتۆتە ئاراوە و لە هەرێمی شەهید دەلیل شەڕ لە كاتژمێر (19:00) دەستی پێكردووە و دوو سەربازی تورك لە شەڕەكەدا كوژراوە و سەربازێكی تریش بریندار بووە.
(HPG) رادەگەیەنێ كە لە رۆژی (16/5)یش لە هەرێمەكانی جۆلەمێرگ، شەمدینان و گەڤەر شەڕ هاتۆتە ئاراوە و دوو سەربازی توركیا كوژراون و چوار سەربازی تر بریندار بوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






