"گۆڕان کارێکی چاك ناكات ئەگەر مجامه‌له‌ی پارتی بكات"
29/04/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عوسمان بانیمارانی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی له‌هه‌ولێردا لهزهبروزهنگی پارتی ده‌ترسن، له‌سلێمانی به‌و ئه‌ندازه‌یه خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ناترسن، ئه‌و وتی "له‌سلێمانی جۆرێك كرانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ولێر داخراوترو پارێزگارترو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی توندتره".
وتیشی "ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مجامه‌له‌ی پارتی بكات كارێكی چاك ناكات، ده‌بێت پارتی‌و یه‌كێتی پێ وه‌كو یه‌ك بێت، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتن ئێمه ئۆپۆزسیۆنین، پارتی لایه‌كی له‌ئۆپۆزسیۆن نیه، تاكو پارتیمان پێ‌باش بێت، پارتی ده‌سه‌ڵاتیشی له‌یه‌كێتی زۆرتره. ئێمه جیاوازی له‌نێوان یهكێتیو پارتی ناكه‌ین، چونكه هه‌ردووكیان ئه‌م ئیداره‌ییه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






