ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان که‌نه‌که، ڕه‌مزی کارتاڵ له‌ئیسپانیا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا
28/03/2009, 12:00 (GMT+1)

که‌نه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت کهڕهمزی کارتاڵله سه‌ر داوایه‌کی تورکیا و به‌هۆی هه‌بونی ناوی کارتاڵ له لیستی سوری ئینته‌ر پولدا، ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
که‌نه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت کهههوڵه یاساییه‌کانی ئه‌وان بۆ ئازادکردنی کارتاڵ به‌رده‌وامن و ئاشکراشی کرد که ڕه‌مزی کارتاڵ هیچ تاوانیکی نه‌کردووه و ته‌نها کاریکی کردویه‌تی، له هه‌موو شوینیک، له‌سه‌ر ناوی کوردان سیاسه‌تی کردووه.
که‌نه‌که، داوا له‌ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا ده‌کات کهلهزوترین کاتدا، ڕه‌مزی کارتاڵ ئازاد بکات.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له‌کۆتای لێدوانه‌که‌یدا داوا له‌هه‌موو کوردێک ده‌کات وشیار ببن و خاوه‌ندارییه‌تی له ڕه‌مزی کارتاڵ بکه‌ن.کارتاڵ که بۆ به‌شداریکردن لهپیرۆزبایهکانی نه‌رۆز چووبووه مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، له 24 ئه‌م مانگدا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ولاته‌وه ده‌ستگیر و ڕۆژێک دواتر دادگایی ده‌کرێت و بڕیاری زیندانی کردنی ده‌درێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






