هه‌واڵێکی گرنگ..مه‌سعود تووشی هیستریا بووه.
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م هه‌واڵه سه‌رنجراکێشه بووه به مایه‌ی ناره‌حه‌تییه‌کی زۆری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، چونکه له کۆی ده‌نگه‌کانی تایبه‌ت به هێزی له‌شكره مێلیشیاکهی مه‌سعود ،له 20% ده‌نگه‌کان زیاتر دراوه به لیستی گۆڕان که ئه‌مه بۆ ئه‌وان کاره‌ساته، به‌لای ئه‌وانه‌وه نابێت که‌سێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه بیر بکاته‌وه ئێستاکه چۆن ده‌بێت له‌و هێزانه‌ی که مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌پارێزن ده‌نگیان پێنه‌ده‌ن .
ره‌نگه خوێنه‌ر بپرسێت بۆچی مه‌سعود نه‌یتوانی سه‌ندوقه‌کانی ئه‌وانیش ته‌زویر بکات و ئه‌وه‌نده ده‌نگه‌ش به‌لای خۆیدا بگۆڕێت و ته‌زویری بکات، ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نێو کۆمسیۆن کرد ، له‌وه‌ڵامدا وتی: مه‌سعود دڵنیابووه که هێزه‌کانی سه‌ربه‌خۆی سه‌د له‌سه‌د ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌ن ، بۆیه به پێویستی نه‌زانیوه ته‌زویری تێدا بکات ، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی که زانیویه‌تی ده‌نگ ناهێنیت به‌تایبه‌تی له نێو ههولێرداتهزویری باشیان کردووه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان







