شارى قەلادزێ دژى تیرۆر رێپێوانێكى گەورەى بەخۆوە بینى
09/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرەتاى رێپیوانكە لەبەردەم خوێندنگاى ئامادەیى قەڵادزێ بۆ بەردەم بارەگاى قائمقامیەتى قەزاى پشدەر بەڕێوەچوو، چەندین وتارو بەیاننامەى ناڕەزاى بەمابەر شەهیدكردنى رۆژنامەنووس (سەردەشت عسمان)خوێنرانەوە.
ئەمە سەڕە ڕاى ئەوەى چەندین لافیتە و پۆستەر كە گوزارشتیان لەدرەندەى و شەرمەزاركردنى ئەو كردەوە تیرۆرستیە بەرزركرانەوە، لەهەمان كاتدا یاداشتێكى ناڕەزایى دەرایە قائمقامیەتى قەزاى پشدەر، دواتر بۆماوەیەك پرسە بۆ شەهیدى جوانە مەرگ دانرا، پاشان چەندین چالاكى هونەرى و شیحر و وتار خوێندنەوە ئەنجام درا.
*دەستەیەك لەگەنجان و رۆشنبیرانى شارى قەڵادزێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






