دەنگۆ هەیە، کە شەماڵ عەبدول وەفا دەبێتە پارێزگاری سلێمانی
08/10/2014, 12:00 (GMT+1)

شایانی باسە عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌درێژایی دوای ڕاپه‌ڕین تا ئه‌وکاته‌ی چووه پاڵ گۆڕان، ده‌ستی باڵای هه‌بووه له دانان و دیاریکردنی هه‌موو به‌رپرسه ئیدارییه‌کانی پارێزگای سلێمانی. یه‌کیتیه‌کان له‌هه‌موو که‌س باشتر ئاشنان به عه‌قڵیه‌تی عومه‌ری سید عەلی، هه‌ربۆیه دواجار به‌کاریان هێنا بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی.
که‌واته دواجار هەر بڕیار و خواستی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی سەری گرت، کە پارێزگاری سلێمانیان له ڕێگه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و له‌سه‌ر حیسابی گۆڕان دانا. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ڕێگرتنه له خوێنڕشتن، ئه‌وا کاك عومه‌ر ئه‌یتوانی له جیاتی (شه‌ماڵ)ه‌که‌ی هێرۆخان و دلێری سه‌ید مه‌جید، حاکم شێخ له‌تیفیان پێشنیار بکردایه، ئه‌و کاته ڕه‌نگه نه هه‌ڤاڵ و نه ده‌نگده‌رانی گۆڕانیش توڕه نه‌بوونایه، کاك عومه‌ریش هه‌ڵوێستێکی جوامیرانه‌ی بۆ خۆیی تۆمار ئه‌کرد و گۆڕانی ڕووبه‌ڕوی ئه‌و شکسته حه‌تمیه نەدەکردهوه که له‌سایه‌ی شه‌ماڵدا، به‌سه‌ریدا دێت.
یه‌کێتی به‌م کاره‌ی، بهتیرێك چه‌ندین نیشانه‌ی شکاند:
1- ماڵی تاڵه‌بانی پارێزگارێکییان به‌سه‌ر سلێماندا سه‌پاند، کە لە رێگای دەنگدانەوە نەبوو، ئیتر له‌مه‌دوا گۆڕان بۆی نییه باسی گه‌نده‌ڵییه‌کانی پارێزگای سلێمانی بکات، بۆی نییه مه‌له‌فی گهندهڵییەکانی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵداته‌وه ، له‌مه‌ودوا گۆڕان ئه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه بێده‌نگ بێت که 23 ساڵه یه‌کێتی و ماڵی تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر سلێمانی ده‌یکه‌ن ، چونکه شه‌ماڵ عه‌بدوڵ وه‌فا خۆی ده‌ستێکی باڵای له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا هه‌بووه، کاتێك که وه‌زیری کشتوکاڵ بووه‌و به‌ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌نایاسایی به‌سه‌ر دۆست و ئه‌حباب و به‌رپرسه‌کاندا دابه‌شکردووه.
شه‌ماڵ به وه‌زیر خانه‌نشین بێت و پشکی هه‌بێت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی یه‌کێتی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیدا شه‌ریك بێت و باخه‌که‌ی له‌گه‌ڵ باخه‌کانیاندا تێکه‌ڵاو بێت، ئیتر گۆران نابێت باسی گه‌نده‌ڵی و پیسخۆری بکات.
2- به‌بوونی شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا به پارێزگار، جگه له‌وه‌ی قه‌یرانی پارێزگار کۆتایی دێت و یه‌کێتی ڕووسور و دیمۆکراسیانه له قه‌یرانه‌که دێته ده‌ره‌وه، ئیتر له سایه‌ی شه‌ماڵدا به‌رژه‌وندییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و نۆکان و یه‌کێتی و به‌رپرسه‌کانیان پارێزراو و مه‌حکه‌م تریش ئه‌بێت، چونکه له‌مه‌و دوا پارێزگارێك دێت که هه‌م گوێڕایه‌ڵ و هه‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگی سلێمانی کە دەنگیان بە بزووتنەوەکەی دا، ئیتر بێ وه‌کاله‌ت کاره‌کان به‌ڕێوه دەبات.
بیریشمان نه‌چێت: پۆستی قایمقامی مهرکەز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش، هه‌موو مه‌له‌فه‌کانی ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار، جه‌وازات، نفوس و کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن لای یه‌کێتی ئه‌مێننه‌وه. ئه‌وه فڕۆکه‌خانه و زانیاریی و دژه تیرۆر لای یه‌کێتی هه‌ر قابیلی موناقه‌شه نین.
3- به دانانی شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا به پارێزگار، ئیراده‌ی ماڵی تاڵه‌بانی سهردەکهوێت و نه‌یانهێشت هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر به 250 هه‌زار ده‌نگه‌وه پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت. به‌وه‌ش به خه‌ڵکی پارێزگای سلێمانی دەڵێن، که ده‌نگه‌کانتان نرخیان نه‌بوو، چونکه ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و هه‌یمه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ناگۆڕێت، به‌مه‌ش زۆر زیره‌کانه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوود گه‌وره‌ترین که‌لێن دەخەنە نێوان گۆڕان و خه‌ڵکه‌وه که هه‌موو ئاماژه و پێشبینیه‌کان به‌و ئاراسته‌یه دەڕۆن، گۆڕان توشی شکستێک ئه‌بێت که‌س حه‌سوودی پێنابات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






