سكرتێری باڵوێز خانه‌ی ئه‌مریكا له عیراقلیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی ده‌ببێته فاكته‌ری به‌رجه‌سته كردنی دیموكراسیه‌ت
01/07/2009, 12:00 (GMT+1)

دوێنێ سێ شه‌ممه 30-6-2009 مامۆستا عمر عبد العزیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی و پاڵێوراوی لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی به یاوه‌ری خزوشكهبهیان نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان چاویان كه‌وت به(ده‌یڤد سێكلهر) ی سكرتێری باڵوێز خانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق و به‌رپرسی جێبه جێ كردنی سلێمانی
له دانیشتنێكدا كه دوو كاتژمێری خایاند باس له بار‌و دۆخی سیاسی عێراق و كه‌ش و هه‌وای ههڵًمهتی هه‌ڵبژاردن له كوردستانی عیراقدا كرا
(ده‌یڤد سكلهر) له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا به په‌رۆشه‌وه گوێبیستی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی وه‌فدی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی پڕ‌و پاگه‌نده‌ی ههلًَبژارد ن‌و به‌رنامه‌و په‌یامی لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌و ههلو مه‌رجه سیاسیه‌ی هه‌رێمی پیادا تێده‌په‌ڕێت
ناوبراو له لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌وڵ و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی به حه‌كیمانه‌و ژیرانه ناوزه‌د كرد‌و هیوای خواست كه لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی ببێته فاكته‌ری به‌رجه‌سته كردنی دیموكراسیه‌ت و فره‌یی له هه‌رێمدا هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئههمریكا پشتگیری هه‌مو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسین و به وردی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






