كۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم له رۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه.
19/11/2009, 12:00 (GMT+1)

نوێنه‌رانی زۆر رێکخراوه‌ی عه‌له‌وی له ئه‌وروپا و ، تورکیا و ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌یان کردووه.
کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن چه‌په‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، فیدراسیۆنی دیموکراتی عه‌له‌وی و کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دێرسیم ڕێکخراوه.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌کانی کۆنفرانسه‌که‌دا ، مێژووی دێرسیم، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌رباره‌ی عه‌له‌وییه‌کان و کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ساڵانی 1937 و 1938 که به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ئه‌نجامدرا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێ.
کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی دێرسیم و سیاسه‌تی پاکتاوکردن و کۆچبه‌رکردن ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆش مێژووی کۆمه‌ڵکوژی له‌دژی عه‌له‌وییه‌کان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێ.
له‌کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا بابه‌تی به‌شداریکردنی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا و ماف و پێوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌م بابه‌ته‌شدا په‌رله‌مانتاری دهتهپهیی ئه‌سته‌مبول ئایسه‌ل توگلوک و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ ئفوک ئوراس وته پێسکه‌ش ده‌که‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






