رەحیم مەشایی لە مهاباد: کەوا و پانتۆلی کوردی بە دیاری وەرگرت !
23/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێسفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شایی به ڕێزگرتن له کوژراوانی تەقینەوەکەی مهاباد سەردانی مهابادی کردبو وتی: که‌متر قه‌ومێک له ئێران‌دا به قه‌د کورد ئه‌م وڵاته‌ی پاراستووه و بۆ یه‌کپارچه‌یی ئه‌م وڵاته گیانفیدایی کردووه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران به ئاماژه‌دان به کوردستان وه‌کو به‌شێکی گرینگ له مێژوو و عیزه‌ت و شه‌ره‌فی ئێران جه‌ختی کرد: له ئه‌نجامی ته‌بایی و یه‌کگرتویی هه‌مو پێکهاته قه‌ومی و مه‌زهه‌بییه‌کانی ئێران وڵات له هه‌مو بواره‌کاندا پێشکه‌وتن به خۆوه ده‌بینێ.
لە بەشێکی تری مراسیمەکە دا دەستێک کەواو پانتۆلی کوردی وەک دیاری پیش کێش بە رەحیم مەشایی کرا.
شایانی باسە کە پێشکێش کردنی جل و بەرگی کوردی بە بەرپرسانی داگیرکەری کوردستان وەک سونەتێکی لێهاتوە و زۆربەی بەرپرسانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان لانی کەم جارێک جل و بەرگی کوردیان بە دیاری پێدراوە و وێنەکانی سەدام حوسێنیش لە جل و بەرگی کوردی وەبیر هێنەرەوەی ئەو پێشکێشکاریانەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






