دژایەتی ماڵپەڕی سبەی ڕاگرن!
23/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوە بۆ هەفتەیەکیش دەچێت کە سەردانی ماڵپەڕی سبەی دەکەم، هەمان ئاگاداری دێتە دیتن! هەر بۆ تاقیکردنەوە وێبگەرەکەم گۆڕی وەک لەوێنەکەدا دیارە تەنها لەوێبگەری ئەنتەرنێت ئێکس پلەوەر دەکرێتەوە، باقییەکەی وەک گۆگڵە چرۆم، سەفاری، فایەرفۆکس ناکرێتەوە!
دیارە سبەی لەم کاتەدا، بۆتە ڕووگەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی و نوێنەرایەتی تەوژمێک دەکات، ئامانجی گۆڕانکارییە لەکوردستان، ڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان وەک خاڵێکی دیکەی ناشیرین بۆیان نەژمێررێت، پەنایان بۆ چارەسەر و سانسۆری ناوخۆیی نەبردووە، لەدەرەوە بەبیانووی ڤیرۆساوی فلتەریان خستۆتە سەر! ٢٠٠٩.٤.٢٣
---------
تکایە بڕواننە تێکستی هەواڵەکە : http://www.kurditgroup.org/node/11997
ماڵپەڕی ڕینیسانس: http://www.renesans.nu


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






