له‌گه‌ل به‌رده‌وام بوونى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاسایشی پارتى فشاره‌كانى بۆ سه‌ر كادیرانى یه‌كگرتوو له زاخۆ زیاد كردووه
28/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مانه‌ى خواره‌وه هه‌ندێك له‌و كادیرانه‌ى یه‌كگرتوون كه بۆ تۆمه‌تى جیاجیا بانگهێشت كراون له‌م هه‌فته‌یه‌دا :
1-یوسف سه‌لیم عه‌بدوڵا كه مامۆستاى قوتابخانه‌یه و بانگهێشتى ئاسایش كراوه به تۆمه‌تى وتنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز له ماڵه‌كه‌یدا و ڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه و دواتر ڕاسته‌وخۆ دادگا ئازادى كردووه .
2-سه‌عدى عه‌لى مامك كه ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه و به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى وانه‌ى قورئانى پیرۆزى وتوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ى شه‌وێك به‌ند كراوه .
3-ئیدریس ڕه‌مه‌زان بانگهێشتى ئاسایش كراوه به‌و تۆمه‌ته‌ى ڕه‌خنه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێم گرتووه .
4-نه‌سره‌دین ڕه‌مه‌زان به تۆمه‌تى نه‌زانراو بانگهێشتى هه‌مان شوێن كراوه له‌م هه‌فته‌یدا .
5- ئه‌حمه‌د محمد قه‌ساب بانگهێشت كراوه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى به‌خه‌ڵك كردووه له دوكانه‌كه‌یدا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






