عه‌لاوی دژایه‌تی خۆی بۆ ئێران راگه‌یاند
25/11/2010, 12:00 (GMT+1)

عه‌لاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ یه‌كێك له ده‌زگاكانی وڵاتی سعودیه، وتی كه بۆ له‌مه‌ودوا دژی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێران له عێراق ده‌وستێته‌وه.
له‌كاتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقی‌دا، ولاتی ئێران هه‌وڵیكی زۆری‌دا بۆ شكستپێهێنانی ئه‌یاد عه‌لاوی، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران نه‌گرێته ده‌ست، هه‌رچه‌نده لیسته‌كه‌ی 91 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا له‌به‌رامبه‌ر 89 كورسی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالكیدا.
عه‌لاوی وتی "ئێمه سازشمان له پۆستی سهركۆمارو سه‌رۆكوه‌زیران كرد، بهلاَم له‌سه‌ر بڕیاره سیاسیه‌كان سازشناكهین".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






