بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست كوردستانپۆست كەوتوون لەسەرچاوەیەكى باوەڕپێكراوەوە لەڕێگەى ئێمەیل و تەلەفۆنەوە كچە ڕۆژنامەنوسێك ئیهانە دەكرێت و هەڕەشەى كوشتنى لێدەكرێت،دواى ئەوەى ئەڵوەند عومەر لەڕێگەى كوردستان پۆستەوە نامەیەك ئاراستەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەكات لەسەر ڕەوشى ژنان لەدەزگاكانى ڕاگەیاندنى پارتیدا دوابەدواى بڵاوبونەوەى ئەم بابەتە لەڕێگەى ئیمەیڵ و تەلەفۆنەوە ئەو كچە ڕۆژنامەنوسە ئیهانە دەكرێت و هەڕەشەى كوشتنى لێدەكرێت ناوبراو بەهۆى ئەم هەڕەشانەوە ئێستا دەوام ناكات و لەماڵەوەیە سەرچاوەیەكیش لەسەندیكاى ڕۆژنامەنوسان هەواڵەكەى بۆ كوردستانپۆست پشتڕاستكردەوە و ووتى ناوبراو لاى ئێمە و لەبنكەیەكى پۆلیسى شارى هەولێر سكاڵاى تۆماركردووە بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى لەیەكێك لەهاوڕێكانى ئەڵوەند عومەرەوە دەست كوردستانپۆست كەوتوون ناوبراو بەنیازە لەنزیكترین كاتدا واز لەكارى حیزبى و كاركردن لەدەزگاكانى ڕاگەیاندنى حیزبى بهێنێت.
شایانى ووتنە ئەڵوەند عومەر چالاكترین ڕۆژنامەنوسى شارى هەولێرە نزیكەى پانزە ساڵە كارى ڕۆژنامەنوسى دەكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست