كەگەورە ئاوى رشاند گچكەش پێى تێ دەخشێنى
24/01/2011, 12:00 (GMT+1)

لە یەكێك لەكۆبونەوەكانى جەنابى پارێزگارى كەركوك لەگەڵ سەرۆكى یەكە ئیداریەكان پاش ئەوەى بەشان وباڵى خۆى و دارودەستەكەى هەڵدابوو باسى نسریەى یەكە ئیداریەكان كرابوو كە جەنابى هەموویانى بێ بەش كردووە بەبیانوى ئەوەى نیەتى و دەستى كورتە و كەم دەرامەتە . قایمقامى قەزاى دووبز هەڵساوەو داواى پارەى كردووە بۆ حیمایەكانى و كرینى شەكرو چاو قورتاسیەو موچەى چایچى وبانزین ودەیان شتى تر بەڵام جەنابى پارێزگار هەر وتویەتى نییە
تا واى كردووە قایمقامى دووبز بەبەردەمى ئامادە بووانەوە پێ ى بڵێت گەر نەمدەیتى لە خەڵكى دەسەنم بەنێرەكەرى و هیچ ئیشَك ناكەم بێ باجو سەرانە لە هاوڵاتى ئاساییەوە تا قۆنتەراتچییەكان زەوى دەوڵەت دەفرۆشم وكەسیش ناتوانێت منعم كات ئەوەى جێ ى سەرسورمانە وەك ئەوەى پارێزگارى كەركوك رازى بێت هیچ قسەى نەكردووە پێى دەچێت ئەمە ئیشى جەنابیشیان بێت
و ئەم كارەى قایمقامى دووبز یش ئیشى ئەمرۆى نییە باشترین بەڵگەش بۆقسەكانم جەماوەرى قەزاى دووبزە كە قایمقام خاوەنى چ موڵك و ماڵیكە لە دووبزو هەولێر .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






