بەهۆى ڕێكەوتنى سێ قۆڵى نێوان ئیتلاعاتى ئێران و ڕێكخراوی قاعیدە و یەكێتى ئەفسەرە كوردە بەتواناكانى ناو لیواى 16 لابران
02/01/2011, 12:00 (GMT+1)

بویە جموجوڵەكانى ئەم لیوایە واى كردبوو كە دووژمنان پیلان بگێڕن بۆ لاوازكردن و هەڵوەشانەوەى چوونكە ئێران ئەو سەركەوتنانەى بە سەركەوتنى بەرژەوەنی ئەمریكا ئەزانى لە عێراق كە بە گەورەترین مەترسى بۆ خۆی دائەنا بە تایبەتى پەیوەندى تۆكمەى نێوان لیواى 16 و سوپاى ئەمریكا و كاریگەری ئەم لیوا لە سەر جموجوڵى چەكدارانى قائیدە واى دەخواست ئەو ڕێكەوتنە سێ قۆڵی یە ئەنجام بدەن لەڕێگەى كۆنەبەعسی یەكانى وەك لیوا ێلاح فەرماندەى فرقەى چوار و لیوا عوسمان ئیدارەی وەزارەتى بەرگری كە ئێستا پیاوى بنەماڵەى تاڵەبانین و هێرۆى ژنى تاڵەبانى محمود سەنگاوى بە شێوازى جۆراو جۆر پلانەكە جێ بە جێ بكرێت بۆیە بە پێویستى ئەزانم كەناوى هەندی لە ئەفسەرانەى چالاك بوون و لابراون بنووسم هەوڵ دەدەم لە داهاتودا ناوى هەموو ئەفسەرە لادراوەكانتان بۆ بنێرم .
1. عمید ئەنوەر دۆڵانى ئامر لیوا
2. عقید جمال حوێز جێگری لیوا
3. عقید كمال محمود بەشی حرەكاتى لیوا
4. عقید محمد ڕۆستەم فەرماندەی فەرماندەى فەوجى یەك
5. عقید شێرزاد بیلال فەرماندەى فەوجى دوو
6. عقید قادر گوڵانى فەرماندەى فوجى سێ
7. رائد هادى حركاتى فوجی یەك
8. رائد ڕەزا علی بەشى ڕاگەیاندن
9. رائد سردار ئامر سریە لە فوجى یەك
10. رائد جبار حركاتى فوجى دوو
11. رائد حكیم جێگر فوجى دوو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






