بازگەكانى هەولێر بە هەموو شێوەیەك رێگە لە خەڵكى سلێمانى دەگرن و خەڵكى هەولێریش تامەزرۆى راپەرینن
16/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەمرۆ 16/3/2011 ئێمە چەند كەسێك بە كارى دائرەى حكومى و بە كتابى رەسمى لە سلیمانییەوە بەرێكەوتین بۆ شارى هەولێر بەڵام لە پێش بازگەكانى هەولێرەوە چەندین مەفرەزەى پارتى بڵاو بوونەتەوەو وێراى تەفتیشێكى زۆر بە هیچ شێوەیەك ریگایان نەدا ئێمە تێپەرین و باقیاتى خەڵكەكەى تر بە مەرجێك خەڵكى سلیمانى نەبن ئازادن بجنە هەولێر .
چەندە تكامان كرد و كتابى رەسمیمان نیشان دان هەر بێسوود بوو ناچار رێرەوى بازگەكەمان گۆرى و هاتینەوە بۆ بازگەى رێگەى كۆیە و لەو كاتەدا ئەفسەرێكى پارتى بە پلەى نەقیب كە دیار بوو ئەویش زۆر لەو دەسەلاتە بیزار بوو ئامۆژگارى كردین ووتى برۆن لە بازگەیەكى ترەوە برۆن و لەو ێ مەڵێن خەڵكى شارى سلیمانین بۆیە لەوێ كاتێك كەوتینە مەفرەزەكانى پارتى داواى هەویەیان لى كردین و ووتمان خەلكى شارى رانیەین و بەو شێوەیە رێگایان داین بچینە هەولێر .
كاتێك چووینە ناو هەولێر و لەگەل خەلكى دا قسەمان دەكرد پرسیارى جەماوەرى راپەریوى سلیمانییان دەكرد و بۆمان دەركەوت خەڵكى ئەو شارە زۆر لە ئێمە زیاتر لەو دەسەڵاتە بێزارن و تامەزرۆى راپەرینێكى هاوشێوەى سلیمانین و هەر كاتێك بێت زۆر بە توندتر لەوەى سلیمانى روو بەرووى رژێمى پارتى دەبنەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






