سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان داده‌مه‌زرێت
12/08/2009, 12:00 (GMT+1)

ره‌حمان غه‌ریب به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند ئه‌م سه‌نته‌ره ئه‌و پێشێلكاریانه تۆمار ده‌كات كه له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسان و یاسای كاری ڕۆژنامه‌نوسی ئهنحامدهدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تیمێكی پارێزه‌ران جگه له‌وه‌ی كه له‌كاتی گرفتی یاسایی ده‌چێته به‌هانای ڕۆژنامه‌نوسان و به‌رگریان لێده‌كات به‌شێكی تر له به‌رنامه‌كه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانه بۆ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وسان ده‌كه‌ن.
ره‌حمان غه‌ریب وتیشی له ڕۆژانی ئاینده‌دا ئه‌و سه‌نته‌ره وه‌ك ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمارده‌كرێت.
ره‌حمان باسی له‌وه‌ش كرد له‌سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌وه چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوسی كارا و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پشتگیری‌یان بۆ پرۆژه‌كه ده‌ربڕیوه.
په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی، ڕێكخراوێكی ناحكومی به‌ریتانی یه و له بواری ڕۆژنامه‌نوسی و مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كات و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئۆفیسی هه‌یه.
http://ku.aswataliraq.info/?p=114088
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






