عەمید سەرحەد قادر یەكێكە لەوانەی بازرگانی لەگەڵ داعش كردووە
19/10/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەو عەمید سەرحەد یەكێكە لەو كەسانەی بازرگانی لەگەڵ داعش كردووە، لە دوایین هەوڵیدا، لە ماوەی 25 رۆژی رابردوو زیاتر لە 130 پیكاب دەبل كابینە لەرێگەی دوو ئەفسەر رەوانەی لای داعشی كردووە، لە بەرامبەردا زیاتر لە 25 تانكەر نەوتی وەرگرتووە، ئێستە عەمید سەرحەد داواكراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی بازرگانیان لەگەڵ داعش كردووە، بەڵام بە هۆی پەیوەندیەكانی هێشتا خۆی رادەست نەكردووە. سیناریۆیەكی داناوە گوایە دوو بەرپرسی دیکە لە بڕی ئەو ئەم كارەیان كردووە بێ ئاگاداری ئەو، ئێستەكە عەمید سەرحەد لە ژێر هەڕەشەی دەستگیر كردن دایە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






