فشاری یه‌كێتی و تاڵه‌بانی كورده حه‌سه‌نی له كه‌ی ئێن ئێن دوورخسته‌وه
29/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت ئه‌وه‌ی به‌ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا ڕاگه‌یاند كه‌به‌هۆی فشاری به‌رده‌وامی یه‌كێتی و تاڵه‌بانی "كورده حه‌سه‌ن" له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی "كه‌ی ئێن ئێن"ی كۆمپانیای ووشه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌یه‌كێتی چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان له كورده حه‌سه‌ن كردووه به‌وه‌ی گه‌ر له‌كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ووشه به‌رده‌وامبێت په‌خشی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ڕادیۆ نه‌وا له‌كارده‌خه‌ن كه‌ڕاسته‌وخۆ بهوێستهگهكانی یهكیێتیهوه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ناوبراو له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیوه نهواشه.
هه‌مان كات سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كورده حه‌سه‌ن له‌پێناوی به‌رده‌وامبونی په‌خشی ڕادیۆ نه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی شار‌و جیچبهجێكردنی داوخوازیهكانی یه‌كێتی و تاڵه‌بانی وازی له‌و پۆسته‌ی هێناوه له‌كۆمپانیای ووشه.
http://kurdonya.com/view.php?id=1173
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






