سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌کات به‌غداد: خۆپیشاندانێکی فراوان دژی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
27/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ره‌حمان غه‌ریب، ئه‌ندامی كه‌مپینی بێده‌نگ نابین و به‌شدار له خۆپیشاندانه‌که، به راگه‌یاند: سه‌عات 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆی عێراقی و شاری به‌غداد و به به‌شداریکردنی که‌مپینی (بێده‌نگ نابین) له هه‌رێمی کوردستان، له شه‌قامی ئه‌بو نه‌واسی به‌غدا خۆپێشاندانێکی ناڕه‌زایی بۆ ئیدانه‌كردنی تیرۆرکردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان سازده‌کرێت.
وتیشی: بانگهێشتی ده‌زگا راگه‌یاندنه ئه‌هلی و حیزبییه‌کانیش کراوه بۆ ئاماده‌بون له‌و خۆپیشاندانه‌دا، هاوکات چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌و فراوان بێت.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ش، ره‌حمان غه‌ریب ئاشکرایکرد: له خۆپیشاندانه‌که‌دا وتاری ئه‌و لیژنه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه که خۆپیشاندانه‌که‌ی رێکخستوه، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی وتاری که‌مپینی (بێده‌نگ نابین)، که خۆیان له داخوازییه‌کانی رۆژنامه‌نوسان و گه‌لی کوردستاندا ده‌بینێته‌وه له ئاشكراکردن و به دادگا گه‌یاندنی بکوژانی سه‌رده‌شت و راگرتنی هێرشی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی کوردستاندا.
ناوبراو رونیشیکرده‌وه، له هه‌مان کاتدا یاداشتنامه‌یه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، که تیایدا داوا ده‌كرێت بكوژانی سه‌رده‌شت ئاشكرا بكرێن و بدرێنه دادگایه‌كی عادیلانه‌ی دور له سیاسه‌ت و دور له ده‌ستوه‌ردانی حیزبی .
رێکه‌وتی 4/5/2010 خوێندكار و رۆژنامه‌نوسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له‌به‌رده‌م كۆلێژ‌ی زمانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر رفێندرا، دواتر دوای دو رۆژ له ونبونی ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موسڵ به کوژراوی دۆزرایه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






