ئەمڕۆ د. عەبدولمەسەور بارزانی لە هەولێر رفێنرا
27/03/2012, 12:00 (GMT+1)

داوای ئەوە پێی دەڵێن ئیتر نابێت بگەڕێیتەوە بۆ هەولیر و بچیتە بادینان، ئەگەر بێتو بگەڕێیتەوە، ئەوا دەتکوژیین. هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی لیدەکەن، کە دەبێت واز لە لیدوان و قسەکردن بۆ مێدیا و کەناڵە تەلەفیزیۆنەکان بهێنێت، نابێت لە تەلەفیزیۆندا دەربکەوێت، یان وتار دژی دەسەڵات بنووسێت، ئەگەر بەردەوام بێت ئەوە دیسان ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە و دەیکوژن.
عەبدولمسەور بارزانی، کوڕی شێخ سلێمان کوڕی شێخ عەبدولسەلام بارزانییە، کە باپیرە گەورەی دیسان دەکاتەوە باپیری مەسعود بارزانی، کە شێخ عەبدولسەلام لە ساڵی ١٩١٤ لە تورکیا لە سێدارە درا.
تێبینی: ئەم هەواڵە بۆ یەکەمینجار کوردستانپۆست بە نیازبوو بڵاوی بکاتەوە، بەلام لەسەر داواکاری د. عەبدولمەنسور بارزانی خۆی کە داوای لێکردین بۆ ماوەی چەند کاتژمیریک رایبگرین، بۆیە ئێمەش هەواڵەکەمان وەستان و چاوەڕوانی ئەوە بووین خۆی ئاگادارمان بکاتەوە، هەرچەندە ئیمە ئاگادارییەکمان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی چەند رۆژنامە و سایتێکی دیکە پێشبڕکێ بکەن و هەواڵەکەیان راگەیاند.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






