گرتووخانەكانی توركیاش لەدژی گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان دەستیان دایە مانگرتنی بێ سنوور
03/12/2009, 12:00 (GMT+1)

لە گرتوخانەی تیپی ئی ئامەد گیراوانی ژنی دۆزی پەكەكە، دەستیان بە مانگرتنی بێ سنور كرد. گیراوان بەرێی بنەمالەكانیان لیدوانێكیان دا و سەرنجیان بۆ سەر توند كردنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان ڕكیشا و بەرێی بنەماڵەكانیان فاكسیان رەوانەی وەزیری داد، سەرۆك كۆماری توركیا و ،پەرلەمان كرد و داوای باش كردنی هەلومەرجی ئۆجەلانیان كرد. لە گرتوخانەی تیپی ئێفی ترابزۆنیش بەهەمان ئامانج 5 زیندانیی دەستیان بە مانگرتن كرد. گیراوان بەرێی بنەماڵەكیان لە لێدوانێكیان دا ڕایانگەیاند كە بۆ پرۆتستۆ كردنی ئەشكەنجەی ئیمرالی لە گرتوخانەی ئامەد، باتمان، موش، سێرت، سەمسور، كاندرا، ئیزمت، ئەدەرنە، كوركوچلەری ئەدەنە، تەكرداغ، بۆلۆ و باكر كۆی دەست بە مانگرتنی بێ سنور لە خواردن كرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






