مەسعود و مەسرور هۆشدارییان بە نيچيرهڤان بارزانی دا
20/11/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له كاوه بيبانی، كه يهكيێكه له پياوهكانی پاراستن ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد، كه دوينێ مەسعود و مەسرور بارزانی لە رێگای ده‌زگای پاراستنەوە دواين هۆشداريیان دا بە نێچيره‌ڤان بارزانی، كه نابێت هيچ كه‌سێك له به‌رپرسانی پێشووی مه‌كته‌به‌كه‌ی له خولی داهاتووی وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران بخاته نێو ستافهكهيهوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه به فه‌رمی ناوی ئه‌م به‌رپرسانه له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی لە ناو ده‌زگای پاراستن خراوەتە لیستی رەشەوە و بۆ بنەماڵە دانانی ئەوانە هێڵی سوورە و نابێت بچنه نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران، لەوانە:
سه‌رباز هه‌ورامی
نوری عوسمان شنگاری
ئيجرا بارزانی
داليا
مه‌هدی
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا
له نێو ليسته‌كه‌دا، ناوی ٢٨ كه‌سی تریش، هاتووه كه زۆربه‌يان گوایە له رووی ديارده‌ی كۆمهڵايهتیيهوه بە خراپە ناسراون.
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيكيش له ره‌وه‌ند بارزانی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه نێچيره‌ڤان بارزانی به‌ڵێنی داوه، كه ستافێكی نوێ و كه‌سايه‌تی نوێ بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران دابمهزرينيت، هيچ كام له سه‌رباز هه‌ورامی ونوری سنجاری نهخرێتە نێو ليستهكهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانه‌وه.
هه‌روه‌ها پاراستن خه‌ريكی ئامادهكاريیه بۆ پێك هينانی ستافێكی بارزانی تا له زۆربه‌ی شوينهكانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران دابمه‌زرێنن، کۆنتڕۆڵی کارەکانی ئەنجومەن بکەن ، تا وەکو کابینەکەی پێشوو نيچيرهڤان و ستافه‌كه‌ی به ئاره‌زووی خۆیان كاروباری ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه نەبهن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






